زۆرتربپرسھ
Mental Helse
Mental helse، ئێوە هان ئەدات کە لە دەورەبەریانی خۆت پرسیار بکەی – #زۆرتربپرسە (#spørmer).
Mental helse داوات لێدەکا پێوەندی بە دۆستێک بگری، ئێسئێمئێس (SMS) بنێرە، یان بەهەر شێوەیەکیتر پێوەندێ بگرە بە کەسێکەوە کە دەزانی باری تەندروستی دەروونی باش نیە. لە تۆڕە کۆمەڵایەتێکان کەڵک وەرگرێ.
بەداخەوە خزمەتگووزاری بۆ خەڵکانی زمان کەمینە کە تووشی گیروگرفتی دەروونیان هەیە، زۆر کەمە. هەر بۆیە، زۆر گرینگترە کە ئێمە لە قسە کردن دەگەڵ یەک زیرەکتر بین، و لە ژیانی ڕۆژانەدا یارمەتیدەری یەکتر بین و بە پێی پێویست حەول بدەین بەرەو یارمەتی درووست و پسپۆرانە هەنگاو بنێین.
ئەگەر خۆتان گرفتان هەیە، دەتوانن گرووپە گەلێکی زۆر لە سەر فەیسبووک پەیدا بکەن کە لە شوێنی خۆتان دەژین، جا چ بۆ گفتگۆ کردن، پیاسە چوونێک یا خزمەتگووزاری کردەوەیی بێت. بەخۆشیەوە کەسانێکی یەکجار زۆری مرۆڤی باش دەست دەکەوێت کە بۆ یارمەتیدانی کەسانیتر ئامادەن.
هەممو کەس پێویستی بە بینین هەیە. بینین هەستی بوون و گرینگی بە ئێوە دەبەخشێ. هەستی بوون بۆ تەندرووستی دەروونی زۆر ئەساسە. ئێمە هەموو بە هەستی پرسن دەبارەی هەستی ئەو کەسانەی کە دەگەڵیان رووبەڕوو دەبین، گوێ بیستیان دەبین و پێیان ئەڵێین کە ئەتانبینم، بە کۆمەڵگایەکی هەمەلایەنە یارمەتی ئەدەین.
ئاواڵایی زۆرتر لە بارەی پرسی تەندرووستی دەروونی دەتوانێ ئەم ئاکامانەی هەبێ:
- بەش کردنی بیروباوەر دەگەڵ کەسانیتر، و یارمەتی و پشتیوانی کردن زۆر هاسانتر دەبێت
- تابۆ و شەرم سەبارەت بە گیروگرفتەکانی دەروونی کەمتر دەبێت
- بەرز ڕاگرتنی تەندرووستی ڕووح و ڕەوان
- ژینگەی هەمە لایەنەی کار، قوتابخانە و ژینگەی دەورووبەر
- کۆمەڵگایەکی دڵفراوانتر
دە Mental helse دا، ئێمە چالاکێکی زۆرمان هەیە کە کەسانی بە پێشینەی جۆراوجۆر کۆ دەکاتەوە و هەروەتر خزمەتگووزارێکمان هەیە کە دەتوانی ئەگەر پێویستت هەبوو دەگەڵ کەسێک قسان بکەی.
کارمەندەکانی ئێمە بە زمانەکانی ئینگلیسی و نۆروێژی قسە دەکەن. ئەگەر پێویستان بە کەسێک هەبوو بۆ قسە کردن، دەتوانن بە ژمارە تەلیفوونی ١٢٣ ١١٦ پێوەندی بگرن.
ئێمە هەروەتر ماڵپەڕێکی گفتگۆمان هەیە (Chat)، کە کارمەندەکان بە هەر دوو زمانی ئینگلیسی و نۆروێژی قسان دەکەن. Sidetmedord.no (چەت و گفتگۆ).
ئێوە دەتوانن لە سەر ماڵپەڕەکانی ئێمە زۆرتر بخوێننەوە.
پێڕستی خزمەتگووزارییە گشتیەکان لە ئۆسڵۆ (Liste med offentlige hjelpetilbud i Oslo).